فارس عیسا: رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
له‌میانه‌ی به‌شداركردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، ئه‌نجامی باشی بۆ هه‌ردوو لا ده‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
هه‌روه‌ها گوتی: "نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵكو وڵاتانی دۆستیش ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر گرنگه و چاوی زۆریان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بوو".
ده‌شڵێت: " رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
دوێنێ سێشەممە (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.