کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف
ئاسمانی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما نزم  دەبێتەوە بە  (4-5) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، سبەی هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20پلەى سیلیزى

زاخۆ:   21 پلەى سیلیزى

سۆران:  17 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  25 پلەى سیلیزى