سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب بەحرکەیی ئاراستەدەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی، ئاراستەدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی ، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان