چەکدارە فەڵەستینییەکان ژمارەیەک موشەکییان ئاراستەی ئیسرائیل کرد

دیمەنی پاش هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل - وێنە: AFP
دیمەنی پاش هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

بەرەبەیانی ئـەمڕۆ هەینی (7ـی نیسانی 2023)، یەکەی چەکدارە فەڵەستینییەکان، ژمارەیەک موشەکییان ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویاکردەوە، پاش شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ شەوی نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزە چەکدارە فەڵەستینییەکان، جارێکی دیکە باکووری ئیسرائیل بە مووشەک بۆردومانکرایەوە.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بێدەنگ نابن و وەڵامی خۆیان دەبێت.

سوپای ئسرائیلیش لەبەرامبەردا، 3 جار لە لوبنان و 10 جاریش لە کەرتی غەزە بۆردوومانی بنکەکانی چەکدارە فەڵەستینییەکانیان کردووە.

سوپای ئسیرائیل ئاماژەی بەوەشدا، دەوڵەتی لوبنان تۆمەتباردەکەن بە هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکەکەیان.

نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەرێگەی نێردە تایبەتەکەیەوە لە لوبنان داوای دانبەخۆدا گرتنی لوبنان و ئیسرائیلی کرد و بەدووری زانی ئەو دوو وڵاتە خواستی جەنگان دژی یەکتریان هەبێت.

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبانیش سەرۆکۆنەی هەر شەڕ و پێکدادانێکی لەسەر خاکی وڵاتەکەی کرد و داوایکرد ململانێکان لە سنوورەکانی لوبنان یەکلایینەکرێنەوە.