سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: هۆكاری سه‌ره‌كی سووتانی بازاڕه‌كان شۆرتی كاره‌بایه
K24 – هەولێر:
بەهۆی ئاگرەکەی پێرێ شه‌وی بازاڕی شێخەڵڵای شاری هەولێر، 74 مێزی کاسبکاران لەگەڵ حه‌وت دوکان بەرێژەی جیاواز سووتاون و گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری سه‌ره‌كی سووتانی بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر، شۆرتی كاره‌بایه.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زۆربه‌ی زیانلێكه‌وتووانی سوتانی بازاڕه‌كان، خه‌ڵكی هه‌ژار و كاسبكارن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: "گرنگترین هۆكاری دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه، شۆڕتی كاره‌بایه، چونكه كاره‌بای ئه‌و بازاڕه میللیانه زۆر خراپه، بۆ نموونه هه‌ر شوێنێك له‌نێو ئه‌و بازاڕانه سێ هێڵی كاره‌بای هه‌یه".
ده‌شڵێت: "تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه‌ی زۆر ناڕێك له‌نێو ئه‌و بازاڕانه‌دا دروستبووه، هه‌روه‌ها بڕانی كاره‌باش كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ڤۆڵتییه، جیا له‌وه‌ش هێشتنه‌وه‌ی ئامێره جۆراوجۆره‌كان به پێكرایی، هۆكارن بۆ دروستبوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه".
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش هه‌روه‌ها گوتی: "له‌بازاڕی سیمی شاری هه‌ولێر، به‌هاوكاری تیمه‌كانی كاره‌با، هه‌موو ئه‌و هێڵه كاره‌باییه زێده‌ڕییانه‌مان بڕی، كه مه‌ترسی دووباره دروستبوونه‌وه‌ی رووداوی ئاگركه‌وه‌تنه‌وه".
درەنگانی شەوی چوارشەممە (5ـی نیسان/ئێپرڵی 2023) بازاڕی شێخەڵڵای شاری هەولێر ئاگری گرت، دووکان و مێزی زۆرێک لە کاسبکارانی زیانیان بەرکەوت، لە کاتێکدا زۆرینەیان خۆراک و پێداویستی تایبەت بە مانگی رەمەزان و ئامادەکارییەکانی جەژنیان هێنابوو تا ساغی بکەنەوە.