بە وێنە.. شەقامی 60 مەتری هەولێر هێلکاری کرا
K24 - هەولێر:
شەقامی 60 مەتری شەقامی هەولێر هێلکاری کرا و پڕۆسەی هێلکارییەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 7ـی نیسانی 2023، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 05:00ـی بەیانی تاوەکو 11:00 پێش نیوەرۆ دەستکرا بە هێلکاری شەقامی 60 مەتری لەلایەن تیمەکانیانەوە بە درێژایی نزیکەی دوو کیلۆمەتر.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەڵمەتەکە رۆژانە بەردەوام دەبێت تاکو هێلکاری بۆ گشت ئەو شەقام و رێگانە ئەنجام بدرێت کە پێویستییان بە هێلکاریە.