وەزیری بەرگریی تورکیا: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکەن
K24 - هەولێر:
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەڵێت: "بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دەکەین. ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزییە کە مافەکانی مرۆڤ و بەها گشتییەکان پشتگوێ دەخات، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات".
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، رایگەیاند: "ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزییە کە مافەکانی مرۆڤ و بەها گشتییەکان پشتگوێ دەخات، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکات. پێویستە ئیدارەی ئیسرائیل دەستبەجێ ئەم هێرشانە رابگرێت کە جگە لە زیادکردنی پشێوی و ئاژاوە هیچ سوودێک بە ناوچەکە ناگەیەنێت".
خولوسی ئاکار بە ئاماژەدان بەوەی، "ئیسرائیل لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر مزگەوتی ئەقسا"، گوتیشی، وێڕای کاردانەوەی توندی جیهانی ئیسلامی، توندوتیژییەکان بەردەوام لە زیادبووندان.
وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: ئیسرائیل شەوی رابردوو هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدا. بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دەکەین. ئاشکرایە ئەم هێرشانە کە بە بیانووی پووچ دەستیان پێکردووە، زیان بە ئاشتی ناوچەکە دەگەیەنن.
دوای به ئامانجگرتنی ئیسرائیل به زنجیره‌یه‌ك مووشه‌ك كه له لوبنانه‌وه ئاراسته‌كرابوون، شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد، سوپاكه‌یان ده‌ستی به هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
ئه‌وه‌ش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین ئه‌نجامداوه.
روونیشیكراوه‌ته‌وه، له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئیسرائیل كه به‌رپرسیاره له غه‌ززه و ده‌ورووبه‌ری، حاڵه‌تی ئاماده‌باشی راگه‌یه‌ندراوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو تونێل له هه‌ریه‌ك له بێت حه‌نوون و خان یونسی سه‌ر به كه‌رتی غه‌ززه كه له ساڵی 2021دا له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به ئامانج گیرابوون، جارێكی دیكه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و خاپووركراون.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێت، دوو كۆگای چه‌كی سه‌ربه حه‌ماس له باكوور و ناوه‌ندی غه‌ززه به ئامانج گیراون. له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دواتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه هێرشه‌كان وه‌ڵام بوون بۆ پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌كه‌ی.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به قوربانییان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هات.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌دا 34 مووشه‌ك ئاراسته‌كراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه‌ی كراوه.