هادی عامری ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

"هێرشەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق"
هادی عامری
هادی عامری

K24 – هەولێر

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: هێرشەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بەتوندی هێرشە بێ پاساوەکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرۆکۆنە دەکەین".

عامری، لەو پەیامەدا راشیگەیاند: "هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستدرێژی راستەوخۆیە بۆسەر سەروەری خاک و ئاسمانی عێراق".

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەشدا: "نابێت لەژێر هەر بیانویەکدا بێدەنگی لەو کارەبکرێت".

دوێنێ هەینی 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش راگەیەندرا هێرشی درۆنی بووە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، هێرشەکە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بووە.