ئیسرائیل بەشێک لە هێزە یەدەگەکانی دەجوڵێنێت
K24 - هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە جوڵەپێکردنی بەشێک لە هێزە ئەمنییە یەدەگەکانی وڵاتەکەی کرد.
لەپاش ئەو هێرشەی کرایە سەر ناوچەی کەفر قاسم لە تەلئەبیب و کوژرانی کەسێکی ئیسرائیلی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئسیرائیل دۆخی ئاگادارکردنەوەی لە تەلئەبیب چالاک کرد و ژمارەیەکی زیاتری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی رەوانەی سەر شەقامەکان کرد و ئەو شەقامانەی دەچنە سەر شوێنی ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە گیران.
دوای به ئامانجگرتنی ئیسرائیل به زنجیره‌یه‌ك مووشه‌ك كه له لوبنانه‌وه ئاراسته‌كرابوون، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل راگه‌یه‌ندراوێكی لەوبارەوە بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكرد، سوپاكه‌یان ده‌ستی به هێرشكردن بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كردووه.
ئه‌وه‌ش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خرایەڕوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانج له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین ئه‌نجامداوه.
دواتر سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه هێرشه‌كان وه‌ڵام بوون بۆ پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كانی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌كه‌ی.
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه ماوەی چەند رۆژێکە به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هات.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌دا 34 مووشه‌ك ئاراسته‌كراون. هه‌ر ئێواره‌ی رۆژی پێنج شەممە سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه‌ی كراون.