پۆلیسی هەولێر: تیمی كوردسات نیوز دەستگیر نەکراوە

پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

K24 - هەولێر

 پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە تیمی كوردسات نیوز دەستگیرکرابێت، "تەنها لە شوێنێک دوور خراونەتەوە، لە کاتێکدا ویستبوویان پەخشی راستەوخۆ بکەن."

ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوەکێدا ئەو "بانگەشە و تۆمەتە هەڵبەستراوانەی" کە باس لە دەستگیرکردنی تیمێکی کوردستان نیوز لە شارەکە دەکەن رەتکردەوە و دەڵێت، "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەو تیمەی کەناڵی کوردسات نیوز "تەنها لە شوێنێک دوور خراونەتەوە، لە کاتێکدا ویستبوویان پەخشی راستەوخۆ بکەن."

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023،  دەزگای میدیایی كوردسات لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەكاتی رووماڵكردنی كارێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، هێزە ئەمنییەكان دوو رۆژنامەوانی سەر بەو دەزگایەیان دەستگیرکردووە.