هه‌واڵێكی كوردستان 24 سه‌ردێڕی میدیا هۆڵه‌ندی و جیهانییه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
لۆرا ئه‌نگێلا هانسن، ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌ی له موسڵ ڕایكرد و خۆی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كرد، بۆته مانشێتی میدیا هۆڵه‌ندی و جیهانییه‌كان.
زۆربه‌ی میدیاكانی به بایه‌خه‌وه هه‌واڵی ڕاكردنی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه داعشه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵ و دیداره‌كه‌ی "لۆرا" پاش خۆڕاده‌ستكردنی به پێشمه‌رگه " كوردستان 24" بوو.
زۆربه‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی هۆڵه‌ندا و وێب سایت و ڕۆژنامه‌كانیان، به گرنگییه‌وه چیرۆكی ژنێكی "ده‌نهاخ" ی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له موشڵه‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، و وه‌ك هه‌میشه كوردستان 24 سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌و میدیانه بووه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه و دوو منداڵه‌كه‌ی.
ئه‌و هه‌واڵه و دیداره‌ی كوردستان 24 هه‌ر زوو بوو به سه‌ردێڕی به‌شێكی زۆری میدیاكان، پاش ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی كوردستان 24 بڵاویكرده‌وه كه"ژنێكی هۆڵه‌ندی كه دایكی دوو منداڵه، له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له موسڵ ڕایكردووه و و خۆی ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.
"لۆرا ئه‌نجێلا هانسن" له دایكبووی ساڵی "1995" دایكی دوو منداڵه به‌ناوه‌كانی" ئیمان" ته‌مه‌ن 4 ساڵان و "عه‌بدوڵڵا" ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، خه‌ڵكی شاری "ده‌نهاخ" ی هۆڵه‌ندایه،و له مانگی 9 ی ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه به تایبه‌تی بۆ كوردستان 24 قسه‌ی كردووه و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی و منداڵه‌كانی خسته ڕوو، سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ به ده‌نگه‌وه‌چوون و ڕزگار كردنیان له ده‌ست ئه‌و گروپه، كه مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
لۆرا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له بۆردوماندا هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی بریندار بوون و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه و زۆر هاوكارییان كردووه، و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناو داعش ژیاون باسكرد و ده‌ڵێت" له دۆخێكی زۆر ناخۆش و ناهه‌موواردا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، و هیچ كات به ژیانی هۆڵه‌ندا به‌راورد ناكرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به‌و گروپه تیرۆریستیه‌وه، لۆرا گوتی" مێرده‌كه‌م هۆڵه‌ندییه‌كی به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه و له ڕێگه‌ی ئینترنێته‌وه ناسیومه.له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م سه‌ره‌تا له هۆڵه‌نداوه هاتووینه‌ته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا،و ماوه‌یه‌ك له شاری ڕه‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا ماوینه‌ته‌وه،و دواتر گواستراوینه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گروپه له عێراق، تا ئه‌مڕۆ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕامكردووه و خۆم گه‌یاندووه‌ته لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هۆڵه‌ندا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی په‌یوه‌ندییان به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه و به ڕێگا و شێوازی جۆراوجۆر گه‌یشتوونه‌ته عێراق و سوریا و په‌یوه‌ندییان به‌و گروپانه‌وه كردووه، و به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌و بیانیانه‌ی چوونه‌ته ناو داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك په‌شیمان بوونه‌ته‌وه وژماره‌یه‌كیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان و له ده‌ست داعش ڕایانكردووه.
پێشتریش چه‌ند كه‌سێكی بیانی ناو داعش له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕزگار كراون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه،له ڕێكه‌وتی 17/2/2016 هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، توانییان كچێكی سویدی به ناوی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ناوی "محه‌مه‌د جه‌مال خوه‌یس" ته‌مه‌ن 26 ساڵ، رۆژی 14ی ئادار/ مارس، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌ویست خۆی بگه‌یه‌نێته توركیا و ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌جێبهێڵێت، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستگیركرا.
ئه‌وكاتیش "كوردستان 24" یه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و بیانییانه‌ی ناو داعش ئه‌نجامدا و هه‌واڵ و لێدوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، و له‌ناو میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، و كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واله‌كان به‌كار ده‌هێنا.