نێچیرڤان بارزانی و عەممار ئەلحەکیم جەخت لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی دەکەنەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمە جەخت لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی دەکەنەوە و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێویست و ئەرێنی دانا.
ئەمڕۆ شەممە (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه، كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و دوا رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى وڵاتيان به پێوست و ئه‌رێنى زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پشتگيريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌راندنى پرۆژەياساى بودجه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كرا.