سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: هيوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان گەشە بکات

پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (قیامه‌)ـی حه‌زره‌تی مه‌سیح، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هيوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ـی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا ، هيوادارم كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان