شاندێكی سعوودیه له تارانە
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای دوو رۆژ له دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه و ئێران له په‌كین، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی شێوازی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كانیان، شاندێكی دیبلۆماسی سعوودیه له تارانن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی سعوودیه بۆ تاران، به یه‌كه‌مین سه‌ردان داده‌نرێت، دوای رێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵات به نێوه‌ندگری چین.
لە 2ی كانوونی دووه‌می 2016دا له سعوودیه، 47 کەس بە تۆمەتی "تیرۆر" لە سێدارەدران، کە لە نێویاندا زانای ئایینی شیعه‌مه‌زهه‌ب نەمر نەمر هه‌بوو.
پاش لێدوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دەسەڵاتدارانی ئێران له كاردانه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كاندا، هه‌ریه‌ك له باڵه‌خانه‌كانی باڵیۆزخانەی سعوودیه لە تاران و کۆنسوڵخانەی وڵاته‌كه له شاری مەشهەد له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره ئێرانییه‌كانه‌وه سووتێندران.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015ه‌وه گرژیی به‌خۆوه بینیبوو، به ته‌واوه‌تی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژه‌یان هه‌بوو.
دوای حه‌وت ساڵ له پچڕانی، رۆژی 10ی ئادار به نێوه‌ندگیریی چین، ریاز و تاران له په‌كین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.