له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری بارانبارینی له‌ناكاو و دروستبوونی لافاو ده‌كرێت

ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری بارانبارینی له‌ناكاو ده‌كرێت
ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری بارانبارینی له‌ناكاو ده‌كرێت

K24 - هەولێر:

پارێزگای هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگە، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری بارانبارینی له‌ناكاو و دروستبوونی لافاو ده‌كات.

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 9ـی نیسان/ ئه‌پرێڵی 2023)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی  لە ناکاوی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر، دەستیانکرد بە ئەنجامدانی  هەڵمەتێکی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و هەڵدانەوەی سەری چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، لەم شۆێنانەی شاری هەولێر:

30م لای مزگەوتی حاجی عه‌بدوڵڵا

 30م ئەنجوومەنی وەزیران

بازاری شێخەڵڵا

بەردەم قوتابخانەی مەولەوی

جووت سایدی وەزیران

به‌ختیاری لای مزگەوتی به‌ختیاری

بەردەم پارکی پێشمەرگە

شقامی 40م بەردەم بانکی جیهان

گەڕەکی سه‌لاحه‌ددین

گەرەکی کانی یاریگای تۆپی پێ

شۆرش کۆڵانی تەنیشت چێشتخانه‌ی ئاڤانا

گەرەکی کانی نزیک شارەوانی دوو

بازاری به‌ختیاری بەردەم قوتابخانەی شنەروێ

چوارڕیانی کوێستان نزیک مزگەوتی رۆستەم

 شەقامی تیمارت بختیاری

گەڕەکی شۆرش

شەقامی 100م بەردەم سپارتا

گوڵان بەرامبەر قوتابخانەی دەرسیم

 شەقامی پیرمام ژێر پردی 150م

 فولكه‌ی حه‌ی شورته‌ 40م بە گشتی

سێبەردان پشت هیوا ستی

 هەولێری نوێ

گەڕەکی سێتاقان

شەقامی 100م

بەردەم مزگەوتی خەدیجە کوبڕا

گەڕەکی هەڤاڵان

گەڕەکی زیلان ستی

شەقامی 60م

 100مەتری

 شەقامی مه‌خموور

گوندی گرد محه‌ممه‌د

گەرەکی رۆشەنبیری پشت تێرمیناڵ

شەقامی راستی کۆن

گەڕەکی نەورۆز

چواڕیانی ناو بازاڕی نەورۆز

نێرگز نێوان مزگەوتی جودی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەرێم

شەقامی100م بەردەم بانکی قەڵات

ناو توڕەق شەقامی سەرووی بنکەی تەندروستی تورەق

توڕەق خانووەکانی سەر کەندی توڕەق

سەرکارێز خانوەکانی نزیک کەندی ئاوەڕۆی لای پردەکە

قەتەوی لای مزگەوتی قەتەوی

باغلومنارە خانوەکانی نزیک کەندی ئاوەڕۆ

کۆتایی خانوەکانی ئەسیراوە

کەشناسی هه‌رێم پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک، لە دوای نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانبارین زیاددەکات، کە هەندێک ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە وەکو ناوچەشاخاوییەکان و سەنتەرى شاری هەولێر.