كه‌ركووك.. دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری بەسەر خێزانانی کەمدەرامەت دابەش دەکات

kurdistan24.net

K24 – کەرکووک:

دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە دەستیکردووە بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر خێزانانی کەمدەرامەت لەشاری کەرکووک، هەڵمەتەکەیان رۆژانە بەردەوام دەبێت.

بارزان عەلی، له‌ دەزگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ــی راگەیاند، هەڵمەتێکیان راگەیاندووە بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی شاری کەرکووک، هاوکاریەکانیش بریتییه‌ لە پارەی کاش، خۆراک، کەلوپەلی ناوماڵ، سەبەتەی خۆراک و یاری منداڵان.

 راشیگەیاند،  رۆژانە هاوکاریەکان دەگەیننە بەردەرگای ماڵەکان، هەڵمەتەکە بەردەاومی دەبێت و رۆژانە ماڵەکان بەسەر دەکەنەوە و هاوکاریەکانیان پێشکەش دەکەن.

muhammad