بە وێنە.. بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە قەزای خەبات دەستیپێکرد

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە قەزای خەبات و دەوروبەری
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە قەزای خەبات و دەوروبەری

K24 - هەولێر:

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەنێو شاری خەبات و دەوروبەری هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی نیسانی 2023، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەڵمەتێکدا ژمارەیەک خاڵی پشکنینیان لەنێو شاری خەبات و دەوروبەری دانا بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

هەڵمەتەکە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و بێجگە دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هاوکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەشە کە تابلۆی ساختەیان بەکارهێناوە.  

ئەم هەڵمەتەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، ماوە ماوە بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە شەڕە تەقە لەنێو شاری خەبات و دەوروبەری روودەدات و هاووڵاتییانی ئەو شارە چەندین جار ناڕازایەتی خۆیان لەبەرامبەر ئەو دیاردەیە دەربڕیوە و داوایان دەکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگرێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی 7ـی نیسانی 2023، لەقەزای خەباتی سەر بە هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کە دەگوترێت لەسەر مامەڵەیەکەوە بووە، شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی 27 ساڵان گیانی لەدەستدا. دواتر ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی 14 تۆمەتباری رووداوەکە و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆری چەکی قورس و مامناوەندی راگەیاند.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ به‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: 12 لیژنە دروستكراوە بۆ داماڵینی چەكی جەنگی، واتا ئەو خەڵكانەی چەكی جەنگییان هەیە دەبێت چەكەكانیان ڕادەستی ئەو لیژنانە بكەن. ئەنجومەنی وەزیران خەمڵاندنێك دەكات، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی ئەو چەكە ڕادەست دەكەن و 40 لیژنەش تۆماركراون بۆ تۆماركردنی چەكی ئاگرین (دەمانچە، كڵاشینكۆف و هاوشێوەكانی). ئەو لیژنانەش دەستبەكاربوون و ئێمە دواتر لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی ناوخۆوە شوێنی لیژنەكان بڵاودەكەینەوە.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی: ''خاڵێكی گرنگ هەیە، ئەویش ترسی هاووڵاتییە لەوەی كاتێك بچێت چەكەكەی لە یەكێك لەو لیژنانە تۆمار بكات، حكومەت دەزانێت ئەو كەسە چەكی بێمۆڵەتی هەیە و دەچێت لە ماڵەوە لێی وەردەگرێت. هەڵبەت لە یاسا و ڕێنماییەكان بە روونی دیارە كە قۆناغی یەكەم تۆماركردنی چەكە، ئەوە هەوڵێكە بۆ دەستكەوتنی ئامارێك كە چەند پارچە چەك لە كۆمەڵگەی كوردستان هەیە. ئەگەر بە ڕێژەییش بێت. كاتێك چەكێك لە ماوەی یەك ساڵدا تۆمار دەكرێت، (لە تەمووزی 2022 تا تەمووزی 2023)، هەر هاووڵاتییەك دەچێتە ئەو لیژنانە چەكەكەی تۆماردەكات و دەیباتەوە ماڵەوە. كەس چەكەكەی لێوەرناگرێت، بەڵام داتای ئەو چەكە لای حكومەت هەیە و ئەگەر ئەو هاووڵاتییە لە دوای ئەو ساڵە داوای مۆڵەتی كرد، مۆڵەتی پێدەدەن، داوای مۆڵەتی نەكرد كەس چەكەكەی لێوەرناگرێت، بەو مەرجەی لە ڕێنماییەكە هاتووە چەكەكە بەكارنەهێنێت، نەیباتە دەرەوە، نەیفرۆشێت.''

د.هێمن میرانی گوتیشی:''کە دەڵێین نەیفرۆشێت واتا بێ ئاگاداری ئەو دامەزراوەی كە بە هاوكاریی كەرتی تایبەت بە شێوەیەكی مۆدێرن درووستدەكرێت بۆ كڕین و فرۆشتنی چەك لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆ، واتا كە مامەڵە بە چەك دەكرێت، ناكرێت لە كۆڵان و ئۆنلاین بێت، دەبێت لە شوێنێكی دیار و مۆدێرن بێت كە كۆنتڕۆڵكراو بێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش.''

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەکات کە پەیامە ڕوونەكە بۆ هاووڵاتییان ئەوەیە هیچ ترسیان نەبێت، سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردنی چەك بكەن، چەكەكانی خۆیان تۆماربكەن و وەریگرنەوە. لە زۆر وڵاتی دونیادا چەك لە ناو كۆمەڵگەدا هەیە، بەڵام گرنگە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. بۆنموونە لە سویسرا زۆرترین چەك هەیە، بەڵام رووداوێكی نەخوازراو و ڕەشەكوژی ڕووینەداوە. چەك بەكارناهێنرێت بۆ بەلاداخستنی كێشەكان. ئامانجی وەزارەتی ناوخۆش رێكخستن، تۆماركردن و مۆڵەتپێدانە و دەشڵێت:''ئێمە دواتر ڕێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی چەك بڵاودەكەینەوە.''

د.هێمن میرانی داوا لە هاووڵاتییان و مامۆستایانی ئایینی دەکات كە هانی خەڵك بدەن پەنا بۆ یاسا ببەن كاتێك گرفتیان هەیە، نەك لە ڕێگەی توندوتیژی و چەكەوە چارەسەری بكەن. زۆرجار كێشەی زۆر بچووك لە گەڕەكەكان بەهۆی بەكارهێنانی چەكەوە دەبێتە كێشەی گەورە. چەك بۆ پاراستنی هەمووان و وڵات پێویستە لە دەستی دەوڵەتدا بێت نەك لە دەستی خەڵكدا بێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانیان.