وه‌زیری په‌روه‌رده په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هەولێر:
وەزیری پەروەردە لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکاران، تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا، رۆژ نا رۆژێک ده‌بێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خشته تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 9ـی بنه‌ڕه‌تی بڵاوده‌بێته‌وه.
دەقی پەیامەکەی وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی :
1- لەبەر بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردووه‌ته‌وه، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( رۆژ نا رۆژێک) دابنێن، بەجۆرێک لە رێکكەوتی 20ـی 4ـی 2023 دەستپێبکات و لە رێکكەوتی 10ـی 5ـی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.
2- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە رۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە، دابەشدەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
3- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
ئالان حه‌مە سه‌عید ساڵح
وەزیری پەروەردە
9ی 4ی 2023