سوودانی: پێویسته په‌ند له سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشوو وه‌ربگرین
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته په‌ند له سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشوو وه‌ربگرین و كۆتایی به ناكۆكی مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری بهێنین.
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر رووخانی رژێمی پێشوو، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دووپاتیده‌كاته‌وه، پێویسته په‌ند له سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆر وه‌ربگرین و كۆتایی به ململانێی تایفی بهێنین.
له په‌یامه‌كه‌یدا سوودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته ئه‌و بۆنه‌یه بكه‌ینه پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری زاڵ بێت و پێداچوونه‌وه به‌خۆماندا بكه‌ین، له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به رێبازی چاكسازی له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و برینانه سارێژ بن، كه له ئه‌نجامی سته‌مكارییه‌كانی رژێمی دیكتاتۆری و شه‌ڕی تایفییه‌وه به‌جێماون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پێویسته خه‌ونی به‌عسپه‌رسته‌كان له‌گۆڕ بنێین، كه تا ئێستاش بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گوایه ده‌توانن ئیراده‌ی گه‌لێكی سته‌مدیده بشكێنن، به‌ڵام كاتێك ئه‌وه‌شمان پێ ده‌كریت، كه خه‌ڵكی عێراق هه‌ست به‌وه بكات، كه هه‌موو ماف و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێن و ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكرێت.
ئه‌مڕۆ بیست ساڵ بەسەر ئازادكردنی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام لایەنەكانی عێراق نەیانتوانیووە كێشەكانیان وەلا بنێن و خزمەتی ھاووڵاتییان بكەن.