لە پارێزگاکانی عێراق رێژەی هەژاری و بێکاری روو لە هەڵکشانە
K24 – بەغدا:
رێژەی هەژاری و بێکاری لە پارێزگاکانی عێراق روو لە هەڵکشانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە هاووڵاتییان نیگەرانن.
بە گوتەی هاووڵاتییان بۆ کوردستان24، رۆژانە بەردەوام رێژەی هەژاری لە بەرزبوونەوەدایە، زۆرینەی خەڵک بێکارن، کاریان دەستناکەوێت و بەشێکیشیان کرێکاری دەکەن.
هەروەها دەشڵێن، زۆرینە نیوەڕۆیان بە دەستی بەتاڵ دەگەڕینەوە ماڵ، ژیانیان قورسە و خزمەتگوزاریش لەوپەڕی خراپیدایە.
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری لە بەغدا گەیشتووەتە ٪12، رێژەکەش بەردەوام لەهەڵکشاندایە، داواکارییە سەرەکیەکانی هاووڵاتییانیش لە بودجەدا هەوڵ بدرێت رێژەی هەژاری کەمبکرێتەوە.