زانیاری نوێ لەبارهی کەیسەکەی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکرێت
K24 – هەولێر:
جیم تروستی، پارێزەری دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەولەویەتی کارەکانی بەرگریکردنە لە دۆناڵد ترهمپ و هەروەها رەتکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە.
جیم تروستی، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمهریکی رایگەیاند، پێشینەی کارەکانی رەتکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتانەیە کە ئاراستەی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆکی پێشووی ئەمهریکا کراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیازەکانی داهاتوو " زۆر بەهێز" دەبن، پێشنیازی ئەوە دەکات، رەنگە بەرگری لە ترهمپ هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی دادوەری لە مانهاتن بدات، کە وەک خۆیان دەڵین : " تەواوی پڕۆسەکە پیس دەکات".
ئەو پارێزەرە سەبارەت بە کاردانەوەی ترهمپ بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، دووپاتیکردەوە، کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا زۆر ناڕەحەتە لەو دۆخەی کە ئێستا تێیکەوتووە، بەڵام هێشتا بێ دەنگە.
هەروەها دەشڵێت، ئەگەر بێت و بەجۆرێک ئەو کەیسە دابخرێ ئەوا دەبێتە مۆدێلێکی تەواوی دادپهروهری لهو شارهدا.