بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقووم بوو

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقووم بوو
بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقووم بوو

K24 - هەولێر:

لە دەریای ناوەڕاست دوو کۆچبەر خنکاون و 20 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

گروپی فریاگوزاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست نقووم بووە و بەهۆیەوە دوو کۆچبەر خنکاون و 20ی دیکەش بێسەروشوێنن.

گروپەکە ئاشکرای دەکات شوێنی نقومبوونی بەلەمەکە لە نێوان تونس و ئیتاڵیا بووە و توانیویانە 22 کۆچبەر رزگار بکەن و بیانگەیننە دوورگەیەکی ئیتاڵیا.