شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کاتدا بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ دابارین  بەشێوەی  نمەباران  لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان، هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران  بروسکە هەور دەبێت  لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ کاتەکانی ئێوارە   .پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بە  بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرئاوا و پارێزگای دهۆک نزم دەبنەوە بە (4 -5 ) پلە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەندێک جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا.  پلەی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە بە (4-5) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18پلەى سیلیزى

کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 23پلەى سیلیزى

زاخۆ:  19 پلەى سیلیزى

سۆران:  15 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  26 پلەى سیلیزى