وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ھەژموونی ئەمەریكا لە ناوچەکە بەرەو كۆتایی دەچێت

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێ ھەژموونی ئەمەریكا لە ناوچەکە بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت بە هێنانی فڕۆکەی شەڕکەر و چەکی زیاتر بۆ ناوچەکە، شکستەکانی خۆیان بشارنەوە.

ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاند، واشنتن دەبێت راستییەكان وەك خۆی ببینێت و خۆی لە دەستێوەردان لە كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و رۆژئاوای ئاسیا ببوێرێت.

بەگوتەی كەنعانی، ھێنانی چەکی قورس و فڕۆكەی شەڕكەری زیاتر لەلایەن ئەمەریكا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا یارمەتی واشنتن نادات و ھەمووی بۆ سەرپۆشكردنی شكستەكانی ئەو وڵاتەیە.

كەنعانی باس لەوە دەکات، کە ھەژموونی ئەمەریكا لە جیھان بەرەو كۆتایی دەچێت.