نرخی زێڕ دابەزی

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ لە یەکەم رۆژی هەفتەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ ژێر دوو هەزار دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئایار یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا رێژەی سوو جارێکی دیکە بەرزبکاتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی زێڕ لە گرێبەستە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.9 بۆ 1990.69 دۆلار دابەزی، هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1 بۆ 2006.30 دۆلار دابەزی.

نرخی زێڕ بەهۆی شەپۆلی کۆکردنەوەی قازانجەکان و پێشبینییەکان بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکاوە دابەزی، لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار بە رێژەی سەدا 0.1 بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 475000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 355000 دیناری عێراقی