به فه‌رمی بارسێلۆنا كڕینی یاریزانێكی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی یانه‌ی لیۆنی فره‌نسای راگه‌یاند.
ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری فره‌نسی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به فه‌رمی به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه له یانه‌ی لیۆنه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه.
ئۆمتیتی به ڕه‌سه‌ن كامیرۆنییه، به‌ڵام له یۆرۆی 2016 یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كرد و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ئه‌و له 2011ـه‌وه له 170 یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن كردووه، نازناوی خولی فره‌نسا و جامی فره‌نسای له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه.