"به فه‌رمی سكاڵا له‌سه‌ر ڤاڵڤێردی تۆمار كرا"
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پێشبینی ده‌كات فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی ریال مه‌درید به توندی سزا بدرێت به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئالێكس باینا یاریزانی ڤیاریال، رووداوه‌كه‌ش له دوای رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان بوو له لالیگا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی 3 ـ 2 له به‌رژه‌وه‌ندی ڤیاریال كۆتایی هات.
رۆژنامه‌ی موندۆ نووسیویه‌تی: دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و ڤیاریال، ڤاڵڤێردی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا چاوه‌ڕێی ئالێكس باینای كردووه، دواتر یه‌خه‌ی باینای گرتووه و پێی گوتووه له نێو یاریگه ئه‌وه چیت به خێزانم و كوڕه‌كه‌م گوت و یه‌كسه‌ر بۆكسێكی له‌نێوچاوانی داوه، دواتر پۆلیس هاتووه‌ته نێو بابه‌ته‌كه.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا، ئالێكس باینا یاریزانی یانه‌ی ڤیاریال سکاڵای فەرمی لە پۆلیس تۆمارکردووە لە دژی ڤاڵڤێردی، به‌مه‌ش سکاڵاکە دەچێتە دەست لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئیسپانیا، له هه‌مان كاتدا لێژنه‌كه نووسراوه‌كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی تۆپی پێی ئیسپانیاش ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی سزای وه‌رزشی به‌سه‌ر ڤاڵڤێردی دا بسه‌پێنن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه كاتێكی زۆری ده‌وێت، ره‌نگه بڕیاره‌كان تا وه‌رزی داهاتوو دوابخرێت.
به گوێره‌ی مادده‌ی 94 له یاسای توندوتیژی ئیسپانیا هاتووه: هه‌ر كردارێك كه‌رامه‌تی به‌رامبه‌ر پێشێل بكات، سزایه‌كه‌ی له 602 یۆرۆ تا 3006 یۆرۆ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ راگراتنی له مانگێك تا دوو ساڵ.
سه‌ره‌تای ئه‌و ناكۆكییه بۆ یاریی نێوان هه‌ردوو یانه له 19ی یه‌نایه‌ر له جامی شای ئیسپانیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ برده‌وه و ئه‌وكات یاریزانه‌كه‌ی ڤیاڕیاڵ به ڤاڵڤێردی گوت: بگری ئێسته، چونكه كوڕه‌كه‌ت له‌دایك نابێ. ئه‌وه له كاتێكدا بوو، كه یاریزانه ئۆروگواییه‌كه و خێزانه‌كه‌ی مینا بۆنینۆ، خه‌ریك بوو منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن له‌و كاته‌ی مینا سك‌پڕ بوو.