پێلێ به گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ خولی چینی گواسترایه‌وه
یانه‌ی ساوسهامپتۆنی ئینگلیزی به فه‌رمی ده‌ستبه‌رداربوونی له هێرشبه‌ره ئیتاڵیاییه‌كه‌ی بۆ یانه‌یه‌كی چینی راگه‌یاند.
یانه‌ی ساوسهامپتۆن، به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی، رایگه‌یاند كه (گرازیانۆ پێڵێ) هێرشبه‌ری ئیتاڵی یانه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی شاندۆنگ لیۆنینگی چینی گواسترایه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلیش، پێلێ به بڕی 13 ملیۆن پاوه‌ند وه‌ك نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 40 پاوه‌ند وه‌ك مووچه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵ و نیوه‌ی كه له‌م یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه وه‌رده‌گرێت.
پێلێ ته‌مه‌ن 30 ساڵان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد و 2 گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد، دوو ساڵیشه له ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵدۆ كۆمانی راهێنه‌ر له یانه‌ی ساوسهامپتۆن یاریی ده‌كات.
پێڵی به چوونی بۆ خولی چینی ناوی چووه ریزی ئه‌م یاریزنانه‌ی كه به گرێبه‌ستی گه‌وره به‌ره‌و خولی ئه‌و وڵاته هاتوون له‌وانه (جاكسۆن مارتینێز، رامیرێز و ئیزیكویل لاڤێزی).
پێڵی پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی (كاتانیا، ئه‌لكه‌مار، پارما، سامپدۆریا، فه‌ینۆرد) كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش به‌شداریی له ئۆلمپیادی 2008 كردووه.