قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر: بارانێكی زۆر ده‌بارێت و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن
K24 - هەولێر:
بۆ به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو له شاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوو بارانێكی زۆر ده‌بارێت، وه‌رزه‌كه‌ش جێی مه‌ترسییه و داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان بپارێزن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماده‌كارییه‌كان له‌پێناو به‌رگرتن له دروستبوونی لافاو، به ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاووتوێكران.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر شه‌ش شاره‌وانیمان هه‌یه، بۆیه شه‌ش لیژنه له‌هه‌ر شه‌ش شاره‌وانی پێكهاتووه، لیژنه‌كان كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ماوه‌ی دوو رۆژه ته‌واوی مه‌نهۆڵه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ند و جۆگانه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر پاككراونه‌ته‌وه.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر داوای له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كرد، ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان بپارێزن، چونكه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، رێژه‌یه‌كی زۆری باران ده‌بارێت، جیا له‌وه‌ش بایه‌كی به‌هێز، هه‌وره‌تریشقه و ته‌زره‌شی له‌گه‌ڵدایه، كه ده‌بنه دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن راپۆرتێکی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک شوێن داوا دەکات رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "لە ئێوارەى رۆژى سێشەممە رێکەوتى 11-4-2023 شەپۆلى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات. کە لە ئەنجامى درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست هەرێمى کوردستان، بە کەشێکى ناسەقامگیر تێدەپەڕێت شەپۆلێکى بارانبارینى بەهێز تەواوى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە".
روونکراوەتەوە، ئەو گۆڕانکاریانەى کە لە کەشى ناوچەکەمان دروست دەبێت لە ماوەى هاتنى ئەم شەپۆلە بریتین لە:
یەکەم: دەسپێکى بارانبارین لە ئێوارەى رۆژى سێشەممە دەستپێدەکات بە گشتى لەشەودا بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و لە رۆژى چوارشەممە شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ تاوە بارانى بەردەوام و بەهێز و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم، ئێوارەى رۆژى چوارشەممە بارانبارین هەر بەردەوامى دەبێت و کاریگەرى ئەو شەپۆلە، درێژ دەبێتەوە بۆ رۆژى پێنجشەممە و شەپۆلى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لەسەر شێوازى بارانى مامناوەند و لێزمە باران دەبێت. کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت بە لاوازی تەنها لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.
دووەم: زیاد بوونى خێراى با لە کاتى بارانبارین هەندێک کات لەکاتى بارانبارین خێراى با زیاد دەکات بۆ سەرووى 40 کم لە کاتژمێرێکدا ئەگەرى هەورە تریشقەش لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با.
سێیەم: نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى )10-8) پلەى سیلیزى وە رۆژى پێنجشەممە ئەم نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە ئەنجام ئەگەرى تەزرە بارینیش دەبێت.
تێبینى و هۆشداری:
- ئاستى بارانى پێشبینیکراو لە سەرجەمى ناوچەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە سەرووى 60 ملم دەبێت لە هەندێک ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەت بەشى رۆژهەڵات ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم .
-ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە دروست بێت لە کەشى ناوچەکەمان جا ئەم گۆڕانکاریەش یان بەکەم بوونەوەى بارانبارین دەبێت یان زیاد بوونى باران لەسەر ناوچەیەکى دیارىکراو .
بەهۆی ئەوە ئاستی دابارین بە رێژەیەکی بەرچاو و زیادە بۆیە پێویست دەکات رێوشوێن بگیرێتەبەر بە تایبەت لە رۆژانی چوارشەممە و پینجشەممە.