به فه‌رمی...یانه‌ی لازیۆ راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی لازیۆ پێش 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مارسێلۆ بێلسای ئارجێنتینای به راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام دوای 48 كاتژمێر گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مڕۆش ئیداره‌ی یانه‌كه هه‌ر زوو سیمۆنی ئینزاگی كه 6 ساڵه راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی لازیۆیه بووه راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه.
یانه‌ی لازیۆ به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه هه‌واڵی ده‌ستبه‌كاربوونی سیمۆنی ئینزاگی ته‌مه‌ن 40 ساڵانی راگه‌یاند.
سیمۆنی ئینزاگی برای فلیپی ئینزاگییه، كه هه‌ر دووكیان هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بوونه، سیمۆنی، پێشتر له 2010 وازهێنانی له یاریكردن له یانه‌ی لازیۆ راگه‌یاند، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به راهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌كه مایه‌وه و ئه‌مڕۆش به راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه ناسێندرا.