به فه‌رمی سیدۆرف بووه راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی چینی
ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به فه‌رمی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی خولی تۆپی پێی چینی وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، كلارێنس سیدۆرف، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی له شوێنی (تانگ یادۆنگ) بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك بووه راهێنه‌ری یانه‌ی شێنزی چینی كه یانه‌یه‌كی پله‌دووه.
سیدۆرفی ته‌مه‌ن 40 ساڵان، پێشتر وه‌ك یاریزانی یاریی بۆ یانه‌كانی (ئا‌یاكس، ساپمدۆریا، ریال مه‌درید، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان و بۆتافۆگۆ) كردووه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له هاوینی 2014 ده‌ست پێكرد، به‌ڵام ئه‌زموونێكی باشی به‌ڕێ نه‌كرد و دوورخرایه‌وه.