کوردێکی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دێگەڵە گوندەکەی خۆی دروست دەکاتەوە

kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

کوردێکی رۆژھەڵاتی کوردستان کە ئێستا لە باشووری کوردستان دەژی، بەشێک لە گوندەکەی خۆی لەبەر دەرگای ماڵەکەی درووست کردووە و دەشڵێت: ئارەزووی گەڕانەوەم بۆ گوندەکەم و خۆشەویستیم بۆی، وای لێ کردم کە ئەم کارە بکەم.

ئیبراهیم رەحمانی، خەڵکی گوندی ھەجیجەیە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام زیاتر لە 35 ساڵە گوندەکەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو دانیشتووی ناحیەی دێگەڵەیە لە هەرێمی کوردستان، خۆشەویسیتی و ئارەزووی گەڕانەوە بۆ گوندەکەی هانی داوە، تا بەشێک لە هەجیج لەبەر دەرگای ماڵەکەی خۆیدا دروستبکاتەوە.

گوندی ھەجیج یەکێک لە گوندە بەناوبانگەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانە و دەکەوێتە ناوچەی ھەورامان، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە وەک یەکێک لە خاوێنترین گۆندەکانی ئێران ناسێنراوە.