ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت "مێسی نوێ" بگوازێته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید نوێنه‌رێكی خۆی ڕه‌وانه‌ی ئارجێنتینا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت بگوازێته‌وه كه به "مێسی نوێ" ناسراوه.
پێگه‌ی "فووت مێركاتۆ" ئاشكرای كردووه كه (جۆنی كالافات) كه بریكارێكی دۆزینه‌وه‌ی یاریزانانی ریال مه‌دریده ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی (كڵاودیۆ ئیچیڤێری)ـی ته‌مه‌ن 17 ساڵان بگوازێته‌وه.
كڵاودیۆ له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت پێگه‌یشتووه له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می ئه‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات، یاریزانێكی ناوه‌ند و هێرشبه‌ره، گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2025 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 25 ملیۆن یۆرۆیه، ریال مه‌درید ئاماده‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته یانه ئارجێنتینایه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڵاودیۆ له‌ڕووی كۆنترۆڵكردنی تۆپ و جووڵانه‌وه‌ی هونه‌ری و خێراییه‌وه زۆر به‌هره‌مه‌نده و به "مێسی نوێ" ناوبانگی ده‌ركردووه.