ژنێك بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا
K24 - هەولێر:
بۆ یه‌كه‌مینجار له به‌ریتانیا، ژنێك بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناسراو به باره‌گای په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت دیاریكرا.
جیمس كلێڤه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئان كیست باتله‌ر، كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی دوورودرێژه له‌كاری هه‌واڵگری و هاوكاربووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه بیانییه قێزه‌وه‌نه‌كان، تیرۆریستان، تاوانباران و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه تاوانیان ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا روونیشیكرده‌وه، باتله‌ر باشترین كاندیده بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری، هاوكاریش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا له ئاسایش و سه‌قامگیری بژی.
ئان كیست باتله‌ر مانگی داهاتوو ده‌ستبه‌كارده‌بێت، له ئێستادا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری به‌ریتانیایه، كه ده‌بێته یه‌كه‌مین ئافره‌ت سه‌ركردایه‌تی تۆڕی هه‌واڵگری به‌ریتانیا بكات.