پۆلیسی هه‌ولێر: چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئافرەتان ده‌ستگیركران
K24 - هەولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، چوار تۆمه‌تبارییان به‌تۆمه‌تی رێگریكردن و به‌زۆر ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئافره‌تان ده‌ستگیركردووه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 11ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2023)، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌شی عه‌نكاوه، چوار تۆمه‌تبارییان به‌ناوه‌كانی (س.س.خ)، (ه.ا.ا)، (د.ا.م) و (م.ك.ا) ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ڵده‌ستان به‌ئه‌نجامدانی رێگریكردن و به‌زۆر ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر ئافره‌تان.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، پاش به‌دواداچوونێكی زۆری هێزه‌كانی پۆلیس، ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباران راده‌ستی دادگا كران، به‌پێی مادده‌كانی (452)، (393) و 413) له یاسای سزادان، كه زیاتر له شه‌ش تاوانی له‌مشێوه‌یان ئه‌نجامداوه، دادگایی ده‌كرێن.