"ڕۆناڵدۆ ڕاهێنەرەکەی لە کارەکەی دوورده‌خاته‌وه"
دۆخی نێوان ڕودی گارسیا و ڕۆناڵدۆ بە باشی ناڕوات و پێدەچێت ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بەم نزیکانە له یانه‌ی نه‌سڕ بڕوات و سعوودیە بەجێبهێڵێت، به گوێره‌ی به‌شێك له میدیایه‌كان، دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
پێدەچێت ناکۆکی نێوان ڕۆناڵدۆ و ڕودی گارسیا گەیشتبێتە لوتکە و سوپەرستارەکەی پورتوگال داوای دوورخستنەوەی ڕاهێنەری فەرەنسی یانه‌ی نه‌سڕی كردووه. ئەمە ئەو هەواڵەیە کە شەوی ڕابردوو لە لایەن ڕۆژنامەی ئاکازی سعودییەوە بڵاوکرایەوە، ئێستاش مارکا و مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانی و میدیا بەناوبانگەکانی دیکەی جیهان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
ناكۆكییه‌كانی نێوان راهێنه‌ر و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه‌كه‌ی له دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ به‌رامبه‌ر فه‌یحا هات، به‌وپێیه‌ی ئێستا جیاوازییان لەگەڵ ئیتیحادی پێشه‌نگی خولی سعوودیه گەیشتە 3 خاڵ و ئەگەر نه‌سر له‌م وه‌رزه‌دا هیچ جامێك نه‌باته‌وه، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەرفەتی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەدەست دەدات.
ئه‌و بابه‌ته چی بوو كریستیانۆ رۆناڵدۆی توڕه كردووه؟
بیڵدی ئه‌ڵمانیا به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: بێنه به‌رچاوی خۆت یاریزانێك بتوانێت راهێنه‌ره‌كه‌ی دووربخاته‌وه، ره‌نگه ئه‌مه له یانه‌ی نه‌سڕ رووبدات.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه یاری بۆ یانەی نەسر دەکات. لەو کاتەوە تا ئێستا لە 10 یاری خول دا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئەسیستیشی کردووە، بەڵام له دوایین یاری بەرامبەر فه‌یحا نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا دوای یارییه‌كه ڕودی گارسیا، ڕاهێنەری یانەی نەسر ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکە خراپە، من لە ئاستی یاریزانەکان ڕازی نیم، داوام لێکردن له ئاستی یارییه‌كانی پێشوودا بن.
گارسیا کە لە وەرزی 2010-2011 لەگەڵ یانەی لیل نازناوی فەرەنسای بەدەستهێنا، پێشتر لە کۆتایی مانگی یەکدا ڕەخنەی لە سوپەرستارەکەی گرتبوو. گارسیا دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ئیتحاد لە جامی سوپەری سعودیە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک گوتی: یەکێک لەو شتانەی کە ڕەوتی یارییەکەی گۆڕی، لەدەستدانی پێگه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو لە گێمی یەکەمدا.
بەگوێرەی میدیاکانی سعودیە، توڕەیی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر بەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک كه ره‌نگه كارگێری یانه‌كه له‌ژێر فشاره‌كانی رۆناڵدۆ ئه‌و راهێنه‌ره دووربخاته‌وه.
ڕۆژنامەی "مارکا"ـی ئیسپانی نوسیویەتی: "گارسیا دوای ناکۆکی لە نێوان ئەو و یاریزانەکاندا لە کارەکەی دوورخرایەوە". ئەم جیابوونەوەیە تا ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە. گارسیا هاوینی ڕابردوو ڕاهێنەرایه‌تی یانەی نه‌سری گرتە ئەستۆ و پێویستە ساڵانە نزیکەی 5.6 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، چەند ڕۆژێک دوای گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی نه‌سڕ، جونینیۆی ناوه‌راستكاری پێشووی یانەی لیۆن رایگه‌یاندبوو كه ئه‌زموونێكی خراپی له‌گه‌ڵ رۆدی گارسیا هه‌یه، ئەو خراپترین کەسە کە لە تەواوی ژیانی تۆپی پێم‌دا بینیبێتم. زۆر لاوازه لە سەرکردایەتیکردنی تیپێک به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌ی تێدا بێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتەکەی بیڵد رۆدی گارسیا به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لێواری دەرکردندایه و ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی دوورخرانه‌وه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی