لافاو زیان بە دانیشتوانی کۆمەڵگەی سێڵکێ دەگەیەنێت

K24 - هەولێر:

بارانبارینی بەخوڕ و لافاو زیان بە دانیشتوانی کۆمەڵگەی سێڵکێ لە سنووری مێرگەسۆر دەگەیەنێت.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، بارانبارینی بەخوڕ و پەنگخواردنەوەی ئاو زیانی بە دانیشتوانی کۆمەڵگەی سێڵکێ لە دەڤەری مزووری باڵای سنووری مێرگەسۆر گەیاندووە و ئاو چووەتە نێو ماڵان و زیانی ماددیشی بە بەشێک لە خانووەکان گەیاندووە.

لە دوێنێ ئێوارەوە شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیش، بارانبارین تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.