700 كۆچبهری نایاسایی گهیشتنه كهناراوهكانی ئیتاڵیا
K24 - هەولێر:
700 پهنابهری دیكه گهیشتنه كهناراوهكانی ئیتاڵیا و حکومەتی ئهو وڵاتهش بەهۆی زۆری هاتنی پەنابەرانەوە بۆ کەناراوەکانی دۆخی نائاسایی راگەیاند.
حکومەتی ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی جۆرجیا میلۆنی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی پەنابەرە هاتووەکان بۆ وڵاتەکە لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، دۆخی نائاسایی خستەبواری جێبەجێکردنەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیتاڵیا پاش راگەیاندنی دۆخی نائاسایی، رێکكاری جیاواز لە بەرێوەبردنی دۆخی پەنابەران و داڵدەدانیان و ناردنەوەیان دەگرێتەبەر.
هاوکات، بۆ دۆخی نائاسایی 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ حکومەتەکەی ملیۆنی تەرخاندهكریت، بهمهبهستی چاودێریکردنی توندتری کەنارەوەکان، هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە لە وڵاتەکە دەربکرێن.