وەزیری دەرەوەی سووریا گهیشته سعوودییە
K24 - هەولێر:
تا دێ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سووریا بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵ ئەو پەیوەندییانە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا ئاڵۆزییان تێکەوت و پچڕان.
ئەمڕۆ (چوارشەممە 12ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری جەددەی سعوودییە و لەلایەن وەلید خەریجی، وەزیری دەرەوەی سعوودییەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیار وایە وەزیرانی دەرەوەی سووریا و سعوودییە تاوتوێی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەی سیاسییانەی کێشەکانی سووریا بکەن، لەپێناو پاراستنی یەکپارچەیی، ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و هەر چی زوو گەڕانەوەی ئاوارە و پەناهەندە سوورییەکان بۆ خاک و وڵاتەکەیان و دەستەبەرکردنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕ.