هونه‌رمه‌ند ئارامۆ ده‌ستگیركراوه‌

هونه‌رمه‌ند ئارامۆ
هونه‌رمه‌ند ئارامۆ

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ماوەی نزیکەی 10 رۆژە هونه‌رمه‌ند ئارامۆ لە قەزای شەقڵاوە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

لەبارەی دەستگیرکردنەکەشییەوە، ئەو سەرچاوەیە گوتی:  "بەهۆی سکاڵای هاووڵاتیانەوە بوو، كه‌ ئارامۆ قەرزاریان بوو یاخوود بازرگانیان پێکەوە کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بڕی تەواوی قەرزەکە دیاری نە کراوە".

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "کوڕەکەشی لەسەر بابەتی پارە و قەرز پێشتر دەستگیرکرابوو، بەڵام بەر لە 3 رۆژ بە کەفالەت ئازادکراوە".

محەمەد عەلی، یەکێکە لەو بازرگانانەی کە کاری بازرگانی لەگەڵ ئارامۆدا کردووە، بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، سکاڵام لەسەر ئارامۆ تۆمارکردووە و بری 400 ملیۆن دینارم قەرزار بووە.

کاروان کەریم خان قایمقامی قەزای شەقڵاوە هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاستکراوە و گوتی: "بە بڕیاری دادگا لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک هونه‌رمه‌ند ئارامۆ راگیراوە، بەهۆی پابەند نەبوونی ئیلتیزاماتی دارایی کە لەسەر شانی بووە".