هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەسەر هێڵن
K24 – هەولێر:
شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه كۆتایی پێبێت، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی رایانگه‌یاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەسەر هێڵن.
له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، باس له‌و ئاماده‌كارییانه ده‌كه‌ن، كه له رێگه‌ی تیمه‌كانییانه‌وه به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌هانای هاووڵاتییانه‌وه ده‌چن.
سه‌ره‌تا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ ئەم ساڵ لەژێر رێنماییەکانی وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەی تایبەت بەو بابەتەمان کردووە و لیژنەی تایبەتمان پێكهێناوە.
هه‌روه‌ها گوتی: "داوام لە هەموو یەکە کارگێڕییەکان و قائیمقامییەتییەکان کردووە، سەرپەرشتی ئەو لیژنانە بکەن كه بۆ به‌رگرتن له لافاو دروستكراون".
پارێزگاری سلێمانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، قایمقامەکان، بەڕێوەبەری ناحییەکان، جه‌ی سی سی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی هەمووان لە ئەرکدان و لەسەر هێڵن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ده‌شڵێت: "پێشتریش کارمان لەسەر بابەتی لافاو کردووە، بۆ ئەم ساڵیش هەموو دامودەزگاکانی حکومەت لە ئاستی پێویستدا کارییان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش سلێمانی بەسەر چوار زۆن دابەش کراوە و تیمەکان ئامادەن بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان".
باسی له‌وه‌شكرد، هاووڵاتییانمان ئاگادارکردووەتەوە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکدا پەیوەندی بە تیمەکانەوە بکەن، بەتایبەتی ئەو ماڵانەی کە شوێنەکانیان لە ئاستی پێویست نزمترە.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شاری هه‌ولێر، به‌رده‌وام مه‌ترسی دروستبوونی لافاوی له‌سه‌ره، كه پار ساڵ كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای زۆری بارانبارین، هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌داوه، رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و تیمه‌كان له‌سه‌ر هێڵن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئێمه له پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند بنه‌مایه‌ك هه‌یه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش سه‌ره‌تا پێشبینی بۆ ئه‌م كه‌شه ده‌كرێت، كه چه‌ند رۆژێك پێشتر ئاگادارده‌كرێینه‌وه، پاشان ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ین.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت: "تیمه‌كانی حكومه‌ت له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا له‌و شوێنانه‌ن كه پێشتر خاڵی لاوازی ئێمه بوونه و مه‌ترسی لافاوی له‌سه‌ر هه‌بووه، پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی تێدا ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها چاككردن و لابردنی هه‌موو ئه‌و زێده‌ڕۆییانه كه ببوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه لافاو دروست بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تیمه‌كان له‌ئاماده‌باشیدان".
هه‌روه‌ها گوتی: "من ناتوانم بڵێم مه‌ترسی لافاو نییه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كان كه‌مكراینه‌وه".