کەشناسی: لە هەندێک ناوچە تەزرە و لێزمە باران دەبێت

"پلەی گەرما نزم دەبێتەوە"

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت، لە هەندێک ناوچە تەزرە و لێزمە باران دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناس و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە لاواز دەبێت. ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و بارانبارینى مامناوەند  لە کاتی جیاجیا دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاترە و هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاند: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە، پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تـــا 3 پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

رێژەی بارانبارین
بڕی بارانبارین