ئەمەریکییەکان داوای دەرکردنی شازادە هاری دەکەن

K24 - هەولێر

گۆڤاری "نیوزویک"ی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە، نیوەی ئەمەریکییەکان دەیانەوێت پێداچوونەوە بە ڤیزەی چوونە ژوورەوەی شازادە هاری بۆ ئەمەریکا بکەن، دوای ئەوەی دانی بەوەداناوە کە ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

گۆڤارەکە پرسیاری لە 1500 هاوڵاتی ئەمەریکی کردووە، سەبارەت بە هەڵوێستیان سەبارەت بە بوونی شازادە هاری لە ئەمەریکا، دوای ئەوەی دانی نا بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لە کتێبەکەیدا بەناوی "سپێر"، کە ئەو دانپێدانانە ڤیزای چوونە ژوورەوەی بۆ ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێنێتەوە و پێویستی بە دیپۆرتکردنەوە هەیە، هەروەها لەوانەیە لەداهاتوودا رێگری لێ بکرێت لە چوونە ناو خاکی ئەمەریکا.

لە 54%ی دەنگدەران لەسەر ئەوە کۆک بوون کە ڤیزای شازادە هاری لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمەریکاوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

راپرسییەکەی گۆڤاری "نیوزویک" لەژێر هەوڵەکانی دامەزراوەی "هیریتاج" هات بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بۆ ئاشکراکردنی فۆڕمی داواکاری ڤیزای شازادە هاری بۆ چوونە ناو ئەمەریکا، هەروەها ئاشکراکردنی مێژووی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی.

شازادە هاری لە کتێبی بیرەوەرییەکانیدا بە درێژی قسەی کرد وگوتی:  بۆ زاڵبوون بەسەر مردنی دایکیدا ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.

فیۆنا سپارگۆ ماپێس، چالاکوانی هۆشیاری دژە ماددە هۆشبەرەکانی بەریتانی رایگەیاند، رەنگە لێدوانەکانی شازادە هاری زیان بەو گەنجانە بگەیەنێت، چونکە بە ئاسانی دەتوانرێت بە هەڵە وەک راست لێکبدرێتەوە.

شازادە هاری لە ساڵی 2020 لە ئەرکە شاهانەییەکانی کشایەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، شازادە هاری لە کتێبەکەیدا چەندین نهێنی ژیانی خۆی ئاشکراکردووە، یەکێک لەو نهێنییانەش کوشتنی 25 کەس بووە لە ئەفغانستان.