تیمێکی حکومەت بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکات

وێنەیەک لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران (12/4/2023)
وێنەیەک لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران (12/4/2023)

K24 - هەولێر:

تیمێکی وەزارەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

لە کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بۆ سەردانیکردنی تیمێکی وەزاری بۆ لای قوباد تاڵەبانی، بۆ گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیار وایە رۆژی یەکشەممە (16ـی نیسانی 2023)، هەریەک لە وەزیران (پشتیوان سادق، دانا عەبدولکەریم و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود) سەردانی قوباد تاڵەبانی بکەن و داوای لێبکەن لە سۆنگەی هەستکردن بە بەپرسیاریەتی بەرامبەر بە ئەرکی خۆیان لە حکومەتدا، خۆیی و تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.