نێچیرڤان بارزانی: قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى خه‌باتی سه‌دان هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال و كيميابارانى گه‌لى كوردستانه
K24 - هەولێر:
له یادی سی پێنج ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ده‌بێ حكومه‌تى عێراق كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌دان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌مڕۆ له يادى 35 ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه رژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى رێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زيان ده‌كه‌ين.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه، حكومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/14