حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان پرسی ئاو و دروستكردنی به‌نداوی نوێ تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پرسی جێبه‌جێكردن و دروستكردنی به‌نداوی نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندینخان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، عه‌ون زیاب عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و بێوار خنسی نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆیان له‌باره‌ی بابه‌تی ئاسایشی ئاو و رێوشوێنه‌كانی پێویست به فیڕۆنه‌دانی كرد و جه‌ختیان له هاوكاری به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
هاوكات باس لە جێبەجێکردنی بەنداوی نوێ بۆ کۆکردنەوەی ئاو کرا، ئه‌ویش به دروستكردنی ژمارەیەک بەنداوی نوێ لەلایەن هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا ساڵی 2035 جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هاوكات وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق جه‌ختی له به‌دواداچوونه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ زیانه‌كانی به‌نداوی ده‌ربه‌ندینخان و پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كرده‌وه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه.