فینلاند سنووری خۆی لەگەڵ رووسیا پەرژین دەکات
K24 – هەولێر:
فینلاند بە درێژیی 200 کیلۆمتر لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ رووسیا پەرژین دروستدەکات.
بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و ترسی پەلهاوێشتنی جەنگەکە، پۆلیسی سنووری فینلاند لە سنووری نێوان وڵاتەکەی و رووسیا پەرژێنێکی بە درێژایی 200 کیلۆمەتر و بەرزی سێ مەتر دروستدەکات.
ئامانجی سەرەکی دروستکردنی پەرژینەکە، پاراستنی زیاتری ئاسایشی ئەوروپا و رێگریکردنە لە کۆچی نایاسایی بەرفراوان، کە وەک هەڕەشەیەکی جدی مۆسکۆ سەیر دەکرێت.
فینلاند بە درێژایی هەزار و 340 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ رووسیا هەیە.