چوارچێوەی هەماهەنگی: سوودانی بە نیازە گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا بکات

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق | چوارشەممە 1ـی ئاداری 2023 | وێنە: Jerome Delay / AP
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق | چوارشەممە 1ـی ئاداری 2023 | وێنە: Jerome Delay / AP

K24 - هەولێر

سەرچاوە عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە گۆڕانکاری لە کابینەکەیدا بکات.

بەپێی گوتەی هەندێک پەرلەمانتار و دەزگاکانی راگەیاند، سوودانی بەنیازە بەم نزیکانە گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتدا ئەنجامبدات، کە ژمارەیەک وەزیر لە ناو گۆڕانکارییەکاندان، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو وادەیە تێپەڕیوە بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانیان لە حکومەتدا.

هێشتا ناکۆکی لەنێوان محەممەد شیاع سوودانی و محەممەد حەلبووسی دا هەیە، سەبارەت بە دۆسیەی رێککەوتنی حکومەت و ئەو بەڵێنانەی کە "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" بە هێزە سووننەکانیان داوە، دیارترینیان دەستەبەرکردنی پشکێکی دادپەروەرانە لە بودجەی فیدراڵی بۆ شارە ئازادکراوەکان، هەروەها هەموارکردنەوەی یاساکان لە پەرلەمان.

ئەو دوو لایەنە سەرقاڵی دانوستانی بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان، هەرچەندە بەشێکیان رێگەیەکیان بۆ چارەسەرکردن دۆزیوەتەوە، بەڵام رەنگە زۆرێک لە ئاڵۆزییەکان مەترسی لەسەر هاوپەیمانی ستراتیژی حکومەت دروست بکەن، لەکاتێکدا سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە شکستی دانوستانەکان بە ناچاری دەست دەکرێت بە گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکومەت.

بەگوتەی سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی هەموارکردنەوەکە روونادات، "راستییەکە ئەوەیە کە هێزە سوننەکان پێیان وایە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە بەڵێنەکانی پاشگەزبووەتەوە، کە پێش پێکهێنانی حکومەت دابووی."

لە لایەکی دیکەوە سەرکردەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناڕەزایەتی دەردەبڕن بەرامبەر بە مەرجەکانی رێککەوتنی حکومەت، کە ئیمتیازاتی گەورە و نەرمییەکی بێ وێنەی بە هێزە سوننەکان بەخشیووە، لەو چوارچێوەیەشدا نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق فشار دەکات، بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی ئەو دەستکەوتانەی کە حەلبووسی بەدەستی دەهێنێت، بەڵام پێدەچێت سەرۆکوەزیران سەرکەوتنێکی سیاسی لە دانوستانەکانی گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە خۆیدا بەدەستبهێنێت.

ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەشڵێت: "سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، کێبڕکێ دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی حەلبووسی، بۆ سەلماندنی سەرکردایەتی لەناو هاوپەیمانیدا.