سوودانی: ئەنفال دڕندەترین ستەمکارییە کە رژێمێک دژ بە گەلەکەی ئەنجامی دابێت

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق | وێنه‌: AP
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق | وێنه‌: AP

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوانی ئەنفال یەکێکە لە دڕندەترین ستەمکاری و دوژمنکاری کە تاکو ئێستا رژێمێک بەرامبەر بەهاووڵاتییانی خۆی ئەنجامی دابێت، بۆیە ئەم ساڵیادا بە خاڵی دەستپێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی کارکردن و بنیاتنانەوە.

ئەمڕۆ شەممە (15ــی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: بەبێدەنگی و خەمبارییەوە لەم رۆژەدا پێکەوە وەستاوین، بۆ یادکردنەوەی تاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال دژ بە گەلی کوردی ئازیزمان، کە لەلایەن رژێمی دیکتاتۆری بەعس ئەنجامدرا، هیچ رژێمێک تاوانی لەو شێوەی دژی گەلەکەی خۆی ئەنجامنەداوە"

هەروەها راشیگەیاند، "تاوانباران سزای خودا و یاسایان وەرگرت، کراسی شەرمەزاریان بۆ هەتا هەتایە پۆشی، بەڵام بەهۆی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییە دژی مرۆڤایەتی ئازار و حەسرەت لەناو دڵەکاندا هەر ماوە".

سوودانی گوتیشی: " گەلەکەمان ئەمڕۆ لە رەوشێکی بەهێزدایە بەرێزێکی تۆکمە و توانا و هاوبەندیەکی پتەو لەنێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیەوە، لەسەر پێی خۆی وەستاوە، شەری دیکتاتۆری بۆهاتا هەتایە لە گۆڕنرا، لەگەڵ هەموو ئەوانەی هەڵگری گوتاری هاندان و جیاکاری دروستکردنی جیاوازیەکان بوون".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، روونیشکردەوە، ئەم یادا بە ئازارە دەکرێتە دەستپێک بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی کارکردن، بنیاتنانەوە و بەخشین، "هەروەها ببێتە هاندەرێک بۆ نەوەکانی هاوتەمەن لەگەڵ ئەم تاوانە یان نەوەکانی دواتر، کە دەستی یەکتر بگرن و برایەتی لەپێناوی عێراقێک کە لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و گۆڕی بە کۆمەڵ تیایدا دووبارە نەبێتەوە".