سه‌میر نه‌سڕی: له 2014 خه‌ریكبوو كه‌سێك بكووژم
سەمیر نه‌سری ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ئارسێناڵ و مانچێستەر سیتی ئاشكرای ده‌كات پێشتر به‌هۆی دیشامپ خه‌ریكبووه كه‌سێك بكووژێت، ده‌شڵێت: دیشامپ خه‌ونی منی له‌نێوبرد.
سه‌میر نه‌سری یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا لە لێدوانەکانیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی GFFNـی فەرەنسی گوتی: "دیشامپ راهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا خەونەکەی منی له‌گۆڕنا"، چونكه بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یاریکردن بووم لە مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل، كه‌چی كاتێك لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانم بینی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال خه‌ریك بوو كه‌سێك بكووژم، شۆك بووم كه ناوی منی تێدا نه‌بوو له كاتێكدا وه‌رزێكی زۆر باش لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەر برد و نازناوه‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا، لە یاریی کۆتایی جامی خولەکەشدا گۆڵێکم تۆمارکرد، پێموابوو پێگه‌یه‌كی باشم ده‌بێت له مۆندیال.
سەمیر ناسری ده‌شڵێت: نامه‌وێت هه‌رگیز دیشامپ ببینمه‌وه، پێشتر لە چێشتخانەیەکی دوبەی له ئیمارات دیشامپم بینی، بەڵام قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كرد و بە تەواوی پشتگوێم خست. چونكه ده‌مه‌وێت ئه‌و راهێنه‌ره له خه‌یاڵی خۆم بسڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر بیبینم تەوقەی لەگەڵ ناکەم و سڵاویشی لێناکەم، چونکە من به بینی دڵته‌نگ ده‌بم و رابردووی خۆم پێش مۆندیالی 2014 بیر دێته‌وه.
سه‌میر نه‌سڕی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، سێ ساڵه وازی له یاریكردن هێناوه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئارسێناڵ، مانچێسته‌ر سیتی، سێڤییا، وێستهام و ئاندێرله‌خه‌ت و مارسێی فه‌ره‌نسا كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له كۆی 41 یاری، 5 گۆڵی كردووه.